ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی سیتی “ئێجگار بەپەرۆشە” بۆ پەیوەندیکردن بە بارسێلۆناوە

یاریگا –

پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا بووەتە خەونی یاریزانێکی مانچێستەر سیتی و دەیەوێت ئەم هاوینە لە خۆی لە کامپنو ببینێتەوە.

فێریان کۆریاس، رۆژنامەنووس لە RAC1 و نزیک لە بارسێلۆنا، لە نوێترین پێشهاتدا باس لەوە دەکات بێرناردۆ سیلڤا تامەزرۆیە بە پەیوەندیکردنی بە بارساوە لەم هاوینە.

کۆریاس ئاستی مەیلی یاریزانە پورتوگالیەکەی بە “ئێجگار پەرۆش” وەسف کردووە بۆ گواستنەوەی ئەزموونە سەرکەوتووەکەی لە سیتیەوە بۆ بلاوگرانا و بوونی بە یاریزانی بلاوگرانا.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایشی کردووە کە سیلڤا پێیوایە سووڕی ئەو لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی هاتووە.

ئەوەی یارمەتی گواستنەوەکە دەدات، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی ناوبراوە کە بڕەکەی 58 ملیۆن یۆرۆیە.

دەنگۆی پەیوەندیکردنی ئەستێرە 29 ساڵانەکە بە کەتەلۆنیەکانەوە نوێ نییە. پێشتریش جواو کانسێلۆی هاونیشتیمانی بە چەند لێدوانێک پەردەی لەسەر زۆر نهێنی لادا و باسی لەوە کرد سیلڤا دەیەوێت روو بکاتە بارسا تەنانەت پرسیاری دەربارەی ژیانکردن لەو شارەی لێکردووە.

ئەم هەواڵانە لە کاتێکدایە چەند رۆژی ڕابردوو میدیاکان بڵاویان کردەوە کە ریاڵ مەدریدیش خواستی خۆی خستووەتە ڕوو بۆ هەمان ئامانج.

چاوەڕواننەکراو؛ کلاسیکۆی ریال و بارسا لەسەر ئەستێرەیەکی سیتی گەرم بووە

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button