ئیسپانیاگرنگترین

یەکەم بەشداریکردنی ئاردا گولەر لە پێکهاتەی سەرەکی ئاشکرا بوو

یاریگا –

ئاردا گولەری لاوی تورکی نزیکە لەوەی خۆری هەڵبێت و یەکەم یاری بەشێوەی سەرەکی لە لالیگا ئەنجام بدات.

بردنەوەی کلاسیکۆ لە بارسێلۆنا و بەرزکردنەوەی جیاوازییەکە بۆ 11 خاڵ دەرفەتێکی باشی دا بە کارلۆ ئەنچلۆتی تا پشوو بە ئەستێرە دیارەکانی بدات بۆ ئامادەکردنیان بۆ یارییەکەی بایەرن میونخ. هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت زۆرێک لە کورسینشینەکانی بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ریاڵ سۆسیداد بەکار بهێنێت کە ئەم هەینیەی بێت لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دەبنە میوانی یانە باسکیەکە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە کە گولەر سەرەکی دەبێت لە جێگەی جود بیڵینگهام و ئەو وادەیە گەیشت لاوە بەهرەمەندەکە کە پێکانە درێژخایەنەکان دووریان خستەوە، خۆی پیشان بدات و بۆ راهێنەرە ئیتاڵیەکە خۆی بسەلمێنێت.

جگە لە گولەر، چاوەڕوان دەکرێت کۆی پێکهاتەی سەرەکی بەشێوەیەکی زۆر گۆڕانکاری تێدا بکرێت و بە یەدەگەکانەوە یاریی بکەن. هەریەکە لە کیپای گۆڵپارێز، دانی سیبایۆس، ئیبراهیم دیاز، خۆسێلۆ، فران گارسیا و لوکاس ڤاسکێس پێکهاتە سەرەکییەکە پێک بهێنن.

هاوینی رابردوو ریال مەدرید یاریزانە لاوەکەی لە چنگی بارسێلۆنا رفاند و بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ لە فێنارباهچێی تورکییەوە بردییە ریزەکانی، کە ئەم وەرزە گولەر لەکۆی حەفت یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 98 خولەک یاریی کردووە و گۆڵێکیشی کردووە و هیچ یارییەکی لالیگا بە سەرەکی بەشداریی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button