ئینگلتەراگرنگترین

ئاستۆن ڤیلا بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئۆنای ئێمری راگەیاند

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئۆنای ئێمری راهێنەری ئیسپانی یانەکەی راگەیاند.

یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی X نوێکردنەوەی گرێبەستی ئۆنای ئێمری راهێنەری ئیسپانی تاوەکو هاوینی 2027 راگەیاندووە، کە راهێنەرە 52 ساڵانەکە ئەم وەرزە هەوڵی بەدەستهێنانی پلەیەکی چامپیۆنزلیگ بۆ ڤیلانس دەدات.

ئێمری لە نۆڤێمبەری 2022 لەشوێنی ستیڤن جیرارد ئەرکی راهێنەرایەتی ئاستۆن ڤیلای گرتە دەست کە ئەوکات یانەکە لە لێواری دابەزین بوو، بەڵام ئێمری یانەکەی لە دابەزین رزگارکرد و وەرزی رابردوو پلەی حەفتەمی بەدەستهێنا و ئێستاش ئاستۆن ڤیلا بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.

ئێمری بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکانی لیڤەرپوول و بایرن میونشن و مانچێستەر یونایتد بەربژێر بوو، بەڵام ئەو راهێنەرە ئیسپانییە بڕیاریدا لە ئاستۆن ڤیلا بەردەوام بێت و گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە، کە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی پێشووی کۆتایی دەهات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button