ئینگلتەراگرنگترین

مۆرینیۆ باسی داڕمانی ژیانی وەرزشی پۆگبا دەدات و رەخنە لە مانچێستەر یونایتد دەگرێت

یاریگا –

خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی روونکردنەوە لەسەر داڕمانی ژیانی وەرزشی پۆڵ پۆگبای فەرەنسی ده‌دات، كه‌ یەکێک بوو لە ئەستێرە دیارەکانی یاریگاکانی تۆپی پێ.

یاریزانە فەرەنسییەکە بووە گرانترین یاریزان لە مێژووی شه‌یتانه‌ سوره‌كان، کاتێک لە ساڵی 2016 به‌ بڕی 89 ملیۆن پاوه‌ند له‌ یۆڤینتۆسەوە رووی لە یانه‌كه‌ كرد.

پۆگبا له‌ ژێر سەرکردایەتی مۆرینیۆ لە مانچێسته‌ر یونایتد یاریی کرد، تا ئەو کاتەی لە مانگی کانوونی دووەمی 2018 مۆرینیۆ لە یانه‌كه‌ دوورخرایەوە.

سەبارەت بە دۆخی ئەو یاریزانە فەرەنسییە، راهێنەرە پورتوگالییەکە لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی زە تێلێگرافی بەریتانی ڕایگەیاند، تاکە شتێک کە دەتوانم بیڵێم ئەوەیە له‌ هەندێک ساتەکانی ژیانی وەرزشی ئه‌م دۆخه‌ به‌سه‌ر زۆركه‌س دێت، له‌ ساتی بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی ساڵی 2018 لووتكه‌ی ئاستی پۆگبا بوو، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی مۆندیال پۆگبای گەیانده‌ قۆناخێک کە تۆپی پێ لای ئه‌و گرنگ نەبوو.

گوتیشی،کاتێک له‌ لایه‌ن كارگێری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد  لەڕێگەی پارێزبه‌ندی پاڵپشتی لێدەکرا، دۆخه‌كه‌ زۆر جیاواز بوو، ئه‌م پارێزبه‌ندیه‌ی سه‌ره‌تا له‌ پۆگبا كرا دۆخه‌كه‌ی بۆ یاریزانه‌كه‌ گۆری، و كۆنترۆل نه‌ده‌كرا، ئه‌گه‌ر راهێنه‌رێكی به‌ ئه‌زموونیش بیت ناتوانیت دۆخه‌كه‌ كۆنترۆل بكه‌یت، دواتریش له‌ناكاو پاڵپشتی نه‌ما.

پۆگبای تەمەن 31 ساڵ، بۆ ماوەی 4 ساڵ سڕكرا، تۆمەتبارکرا بەوەی مادەی ووزه‌ به‌خشی به‌كارهێناوه‌، لەوبارەیەوە مۆرینیۆ گوتی، بە هیچ شێوەیەک دڵخۆش نیم بەو دۆخه‌ی ئێستای پۆگبا.

بابەتی زیاتر

Back to top button