ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆ: گۆڵەکەی بارسێلۆنا %100 درووست بوو

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 32ـی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنای کرد و یارییەکەی 3-2 بردەوە.

لە یارییەکەدا زۆرترتن رەخنە ئاراستەی ناوبژیوان کرا، بەتایبەت کاتێک لە خولەکی 28 لامین یامال شوتێکی ئاراستەی گۆڵی ریال مەدرید کرد، رووداوەکە بینەرانی کرد بە دوو بەشەوە، بەشێکیان پێیانوایە گۆڵێکی درووست بوو، بەشێکیشیان پێیانوایە تۆپەکە بەتەواوی هێڵی گۆڵی نەبڕیووە.

ماڵپەڕی Archivo VAR کە تایبەتە بە شیکاری ڤار، شیکاری بۆ حاڵەتەکە کردووە، بەپێی ماڵپەڕەکە، گوڵەکەی بارسێلۆنا %100 درووست بووە و ناوبژیوان هەڵەیلە بڕیارەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button