ئیسپانیاگرنگترین

ماوەی دوورکەوتنەوەی دی یۆنگ ئاشکرا دەکرێت

یاریگا –

ماوەی دوورکەوتنەوەی فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی لە یاریکردن ئاشکرا دەکرێت.

شەوی رابردوو لە یاری نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا، فرێنکی دی یۆنگی ئەستێرەی بارسێلۆنا، بەهۆی پێکانێکی سەخت لە خولەکی 52ـی یارییەکە بە گریانەوە یاریگای جێهێشت.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی سپۆرت، تۆنی خوانمارتی بڵاویکردووەتەوە، پێکانەکەیی دی یۆنگ لە پاژنەی پێیدایە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی وردی بۆ دەکرێت، پێشبینی دەکرێت یاریزانەکە 4 بۆ 5 هەفتە لە یاریکردن دووربکەوێتەوە، ئەم وەرزە بۆ دی یۆنگ کۆتایی هاتووە.

هاوکات ئەستێرە تەمەن 26 ساڵانییەکە سێیەم جارە تووشی هەمان پێکان دەبێتەوە، جاری یەکەم 126 رۆژ، جاری دووەم 61 رۆژ و جاری سێیەم 35 رۆژ لە یاریکردن بێبەشی کردووە.

دی یۆنگ لە هاوینی 2019 بە بڕی 86 ملیۆن یۆرۆ، لە ئایاکسی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بە درێسی یانە کاتالۆنییەکە بەشداری 213 یاری کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 21 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button