ئینگلتەراگرنگترین

کلۆپ: مان سیتی یاریی دواخراوەکەی دەباتەوە، ركابه‌ریه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

یاریگا –

یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر فولهام، ده‌ڵێت، ده‌مانه‌وێت له‌ ركابه‌ریكردن بۆ نازناوی پرێمه‌رلیگ به‌رده‌وامبین.

کلۆپ لە لێدوانەکانیدا بۆ بی بی سی دوای یارییەکە گوتی: بەڕاستی بۆ ماوەی 80 خولەک یارییەکی باشمان ئەنجامدا، من حەزم لە دە خولەکی کۆتایی گێمی یەکەم نەبوو و ئەوانیش گۆڵەکەیان تۆمارکرد، بەڵام ئەوە کێشەیە نییە، چونکە گێمی دووەمم بەدڵ بوو .”

ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانین دووبارە نیشانی بدەینەوە کە لە گێمی یەکەمدا بەڕاستی چیمان بە باشی کرد، تۆپەکەمان هێشتەوە و ئەسیستمان کرد و چه‌ند ده‌رفه‌تێكی گۆڵیشان بۆ رێككه‌وت، به‌ڵام ته‌نها گۆلێكمان له‌م گێمه‌ تۆماركرد، فولهام کێشەی بۆ دروستكردین، به‌ڵام گۆڵی دووه‌م له‌ كاتێكی گونجا و باشبوو

ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت لەم پێشبڕکێیەدا بمێنینەوە، ئەمە ڕوونە، ئارسناڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، مانچستەر سیتیش یاریی دواخراوەکەی دەباتەوە، بۆیە دەبێت یارییەکان ببەینەوە.

سەبارەت بەو یاریزانە سەرەکیانەی کە لە پێکان دەگەڕێنەوە، گوتی، یاریزانەکانی دیکە لەو ماوەیەدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردووه‌، بەڵام شتێکی باشە کە ئەوان بگەڕێنەوە، پاڵپشتی بۆ تیپه‌كه‌مان زیاتر ده‌بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button