ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بۆچی تێکنۆلۆجیای هێڵی گۆڵ لە لالیگا بەکارناهێت؟

تێباس چ ڕۆڵێکی هەبووە؟

یاریگا –

کاردانەوەکانی دوای یاری ئێل کلاسیکۆ زۆرن و بەشێکی زۆری بە بڕیارەکانی ناوبژیوان و هۆکاری بەکارنەهێنانی تێکنۆلۆجیای گۆڵ پەیوەستن.

ئاندرێس کریستێنسن لە خولەکی شەش گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد، دواتر ڤینیسیۆس جونیۆر ئەنجامەکەی بە لێدانی سزا یەکسانکردەوە. لە خولەکی 28 لامین یامال شووتێکی ئاڕاستەی گۆڵ کرد، ئاندرێ لونین تۆپەکەی گەڕاندەوە، بەڵام مشتومڕێکی زۆر لەسەر گۆڵەکە دروستبووە و ناوبژیوان دوای گەڕانەوە بۆ ڤار، گۆڵەکەی هەژمار نەکرد.

بەر لە دەستپێکردنی وەرزی 2023-2024 رۆژنامەی ئێل لارگوێرۆ بڵاویکردەوە، لالیگا تاکە خولی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپایە کار بە تێکنۆلۆجیای هێڵی گۆڵ ناکات، چونکە خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا ئامادەنەبوو بڕی 2.6 ملیۆن پاوەند بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان خەرج بکات.

لە دوای یارییەکە، هێرشێکی فراوانی هاندەرانی بارسێلۆنا بۆ سەر لالیگا و تێباس دەستیپێکرد، تێباس لە پلاتفۆڕمی ئێکس تەنیا بە نووسینی ”نۆ کۆمێنت – No Comment” وەڵامی رەخنەکانی دایەوە

پرێمەرلیگ یەکەم خولی ئەوروپا بوو، تێکنۆلۆجیای هێڵی گۆڵ بەکاربهێنێت و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2014 وەگەڕخرا، ئەمەش بە ئیلهام وەرگرتن لە رەتکردنەوەی گۆڵە بەناوبانگەکەی فڕانک لامپارد بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مۆندیالی 2010. لە وەرزەکانی دواتردا، خولەکانی بۆندسلیگا، لیگ وەن، سێریا ئەی و ئێریدیڤیسی تێکنۆلۆجیاکەیان بەکارهێنا.

یاری داهاتووی بارسێلۆنا لە مۆنجویکە و 29ی ئەم مانگە بەرامبەر ڤالێنسیا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button