ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا یاریزانێکی بە “جادوگەر” ناوزەد دەکات و هاندەرانیش بە باڵایدا هەڵدەڵێن!

یاریگا –

میکێل ئارتێتا پەسنێکی بێ وێنەی یاریزانێکی کرد دوای بردنەوەی شەوی رابردوو 0-2 لە وڵڤرهامپتن لە میانی هەفتەی 33ی خولی ئینگلیزی.

گۆڵەکانی ئارسیناڵ لە ڕێگەی هەریەکە لە یاریزانان لیاندرۆ ترۆسار لە خولەکی 45 و مارتن ئۆدیگار لە خولەکی 5+90 تۆمار کران.

دوای یارییەکە راهێنەرەکەی گەنەرز بە باڵای ترۆساری بەلجیکیدا هەڵیگوت

یاریزانێکی نایابە. ئەو جادوگەرێکی بچووکە. دەتوانێت لە هەر رووبەرێکدا گۆڵ تۆمار بکات، مەترسی دروست دەکات. زۆر هێمنە، زۆر نایابە. دەتوانێ لە پێگە جیاوازەکاندا یاری بکات. ئەو لە تیمەکەدا بۆ خۆی چێژێکە.

ترۆسار کە زستانی 2023  بە بڕی 20 ملیۆن پاوەند و حەوتی گۆڕانکارییەکا لە برایتنەوە گواسترایەوە بۆ ڕیزی تۆپچیەکان، لەم وەرزەی پریمەرلیگدا لە 29 یاریدا نۆ گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە. لە چامپیۆنزلیگیش سەرەڕای کرانەدەرەوەیان لە چارەکی کۆتایی، بێ ڕۆڵ نەبووە و لەو پاڵەوانێتیەیش چوار گۆڵ و ئەسیستێکی کردبوو.

کوڕانی ئارتێتا بەو بردنەوە گەڕانەوە پێشەنگی خولەکە بە شێوەی کاتیی. خاڵێک لە مانچێستەر سیتی و سێ خاڵ لە لیڤەرپوولی پلەکانی دووەم و سێیەم دوورترە.

دوای یارییەکەیش هاندەرانی یانە لەندەنیەکە یەکبینە ناوی ئەو یاریزانەیان دەگوتەوە و بە باڵایدا هەڵیاندەگوت:

دوو گۆڵەکەی گەنەرز لەم ڤیدیۆیەدا:

بابەتی زیاتر

Back to top button