ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆنێل مێسی هەڵوێستێکی ئەرێنی لە بەرامبەر تایلەر سویفت نواند

مێسی چ پەیوەندی بە جیابوونەوەی سویفت و ئاڵوین هەیە؟

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی هاشوهووشێکی گەورەی لە نێو هەوادارانی تایلەر سویفت، گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریکی دروستکردووە.

تایلەر سویفت، ئەلبوومێکی نوێی بە ناوی (زە تێرچەرد پۆیتس دیپارتمێنت – The Tortured Poets Department) بڵاویکردووەتەوە و چەندین ریکۆردی لە خزمەتگوزارییەکانی ستریمینگی وەک سپۆتیفای شکاندووە.

زۆربەی گۆرانییەکان گوزارشت لە پەیوەندیی پێشووی سویفتە لەگەڵ جۆ ئاڵوین، ئەکتەری بەریتانی، کە دوای شەش ساڵ لە پەیوەندی، بەم دواییە جیابوونەوە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، چەند گۆرانییەکی سوفت، تایبەت بە ئاڵوین گووتراوە، ئەمەش دوای جیابوونەوەیان لە ئەپریل/نیسانی ساڵی رابردوودا.

بەڵام ئەمە چ پەیوەندی بە لیۆنێل مێسییەوە هەیە؟

لیۆ مێسی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەلبوومەکەی تایلەر سویفت، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەنفۆڵۆی ئەکتەرە بەریتانییەکەی کردووە و ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لەنێو هەوادارانی سویفت دروستکردووە.

بەشێکی زۆری هەواداران لە پلاتفۆڕمی ئێکس ستایشی هەڵوێستی مێسی دەکەن کە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ دەرچوونی ئەلبوومەکە لێکی دەدەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button