ئینگلتەراگرنگترین

قەیرانێکی گەورە بەرۆکی مانچێستەر گرتووە

یاریگا –

لە کاتێکی هەستیاردا مانچێستەی یونایتد قەیرانی تووش بووە و هێڵی بەرگری یانەکە تەواو کەلێنی تێکەوتووە.

سبەی مان یو لە یارییەکی چارەننووسسازدا رووبەرووی کۆڤنتری سیتی دەبێتەوە لە میانی یاریی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.

بۆ پێگەی دڵی بەرگری، تیمەکەی ئێریک تین هاگ تەنها هاری ماگوایەری بەردەستە و سەرجەم بژاردەکانیتری بۆ ئەو پێگەیە دوورکەوتوونەتەوە.

مان یو لەو پێکەدا بێبەش دەبێت لە تواناکانی هەریەکە لە رافایل ڤاران، لیساندرۆ مارتینێز، ویڵی کامبولا، لیندیلۆف و ئیڤانس.

بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکە، فابریزۆ رۆمانۆ زانیویەتی کە تین هاگ کاسیمیرۆ و هاوشانی ماگوایەر بەکار دەهێنێت.

جامەکە تاکە هیوای مانچێستەرەکانە لەم وەرزە بۆی بجەنگن تا بەبێ نازناو کۆتایی پێ نەهێنن. بە بردنەوەشیان لە کۆڤنتری، رووبەرووی مانچێستەر سیتی دەبنەوە کە ئەمەیان لەسەر حیسابی چێڵسی گەشتە فیناڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button