ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی بە تۆمارکردنی ریکۆردێکی مێژوویی گەیشتە فیناڵ

یاریگا –

مانچێستەر سیتی خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا دوای بردنەوەیان 1-0 لە چێڵسی.

تاکە گۆڵەکەی سیتی لە خولەکی 88 لەلایەن بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالیەوە تۆمارکرا و، لە گەڵیدا ڕیکۆردێکی مێروویی بۆ سیتیزنس تۆمار کرد.

بەو بردنەوەیە، شینپۆشەکانی مانچێستەر درێژترین زنجیرەی بێ دۆڕاندنیان لە مێژووی یانەکەدا تۆمار کرد.

کوڕانی پیپ گواردیۆلا 29 یارییە تامی شکستیان نەکردووە لە تەواوی خول و پاڵەوانێتیە جیاوازەکاندا. توانیویان 23 بردنەوە و 6 یەکسانبوون تۆمار بکەن.

لە یاریی کۆتایی، سیتی چاوەڕوانی براوەی نێوان کۆڤنتری سیتی و مانچێستەر یونایتد بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button