ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ و ئاراوخۆ ئامادە دەکات

یاریگا –

بایرن میونشن 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرەی بارسێلۆنا تەرخان کردووە.

ماڵپەڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشنه ئەڵمانی جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا دەخاتەوە گەڕ.

باڤارییەکان لە هاوینی رابردووش هەوڵیان بۆ بەدەستهێنانی ناوەڕاستکارەکەی بارسا دابوو، بەڵام هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوو، دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوو بە ئۆفەرێکی گەورەتر لە دەرگای بارسا بدەن.

نرخی ئەستێرە تەمەن 26 ساڵانییەکە لە نێوان 60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەڵمانییەکان ئامادەن ئەو نرخە بدەن، بەڵام یاریزانەکە دووپاتیکردووەتەوە لە بارسێلۆنا ئاسودەیە و نایەوێت یانەکەی جێبهێڵیت.

لەلایەکی دیکە، بایرن میونشن بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانە کاتالۆنییەکە ئامادەکردووە، دەیەوێت بەهەرشێوەیەک بێت لە مێرکاتۆی هاوینە کۆتایی بە گواستنەوەی ئاراوخۆ بهێنێت.

گرفتە داراییەکان بارسێلۆنا ناچاردەکەن تا بەر لە مانگی حوزەریران 100 ملیۆن یۆرۆ بخاتە خەزێنەی یانەکە، بۆیە دی یۆنگ، رافینیا، لیڤاندۆڤسکی و ئاراوخۆ چوار لەو یاریزانانەن، کە ئەگەری هەیە بارسا بەناچاری دەستبەرداری دووانیان ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button