ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی جولیان ناگلیسمان گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا –

جولیان ناگلیسمان گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نوێکردەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی جولیان ناگلیسمان گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نوێکردووەتەوە و دوای جامی نەتەوەکانی ئەوروپا هەڵبژاردەکە جێناهێڵیت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، گرێبەستە نوێیەکەی ناگلیسمان لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا تا هاوینی ساڵی 2026 دەنێت و جولیان ناگەڕێتەوە بایرن میونشن.

لە کۆتاییەکانی مانگی سێپتێمبەری ساڵی رابردوو جولیان وەک راهێنەری نوێی ئەڵمانیا دەستبەکاربوو، بۆ ماوەی 10 مانگ گرێبەستی لەگەڵ مانشافت واژۆ کرد.

ئەمەش دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیان، بڕیاریدا هانس فلیک و هەردوو یاریدەدەرەکەی لە پۆستی راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەکە دووربخاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button