ئیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ لەگەڵ بارسێلۆنا بەشەڕهاتووە و قسەی رقهەستێنی کردووە

''یاریگا شوێنی قسەیە نەک ئێرە''

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان لە دوای تەواوبوونی یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، لەگەڵ یاریزانانی بارسێلۆنا بەشەڕهاتووە.

ئێمباپێ پاڵەوانی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی نێوان پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا بوو. لە کۆی هەردوو یارییەکە دوو گۆڵی لە بارسا کرد و لە کۆی گشتی 6-4 براوە بوون.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، لە دوای تەواوبوونی یارییەکە و لە رێڕەوی گەڕانەوەی یاریزانان بۆ ژووری جلگۆڕین، ئێمباپێ کۆمێنتی رقهەستێنی ‘ئیستیفزازی’ ئاڕاستەی یاریزانانی بارسا کردووە.

رۆژنامەکە لە زاری ئێمباپێ بڵاویکردووەتەوە

ئەمە تۆپی پێیە و دەبێ لەسەر چیمەنی یاریگا قسە بکەن.

دوای قسەکانی ئێمباپێ، یاریزانانی بارسێلۆنا خێرا لە دەوری یاریزانانی پاریس و ئێمباپێ کۆبوونەوە و زیاتر لە 60 کەس پاڵییان بەکترەوەنا. ئەندامانی هەردوو یانەکە بە قسە هێرشیانکردە سەر یەکتر و هیچ رووبەڕووبوونەوەیەکی جەستەیی رووینەداوە و کەس بریندار نەبوو.

جیا لە تووڕەکردنی یاریزانان، ئێمباپێ هاندەرانی بارساشی تووڕە کرد. ڤیدیۆییەکی ئێمباپێ لە دوای تەواوبوونی یارییەکە بڵاوبووەتەوە، کاتێک بە فەرەنسی دەڵێت ‘با بچین’ و ئاڕاستەی دەستی بۆ شوێنی هاندەرانی بارسا کردووە.

بەر لە گواستنەوە چاوەڕوانکراوەکەی کیلیان بۆ ریال مەدرید، شەڕی دەروونی نێوان ئەستێرە فەرەنسییەکە و بارسێلۆنا دەستپێکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button