ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بایەر لیڤەرکوزن نرخی فیرتز دەستنیشان دەکات

''ئامادەین دەستبەداری هەموو یاریزانێک بین''

یاریگا –

بایەر لیڤەرکوزن داوای بڕە پارەیەکی زۆر بۆ دەستبەرداربوون لە فلۆریان فیرتز دەکات.

فێرناندۆ کارۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە ئەڵمانییەکە دووپاتیدەکاتەوە، لە هاوینی داهاتوودا ئامادەن رێگە بە چوونە دەرەوەی فیرتز بدەن و داوای بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

یاریزانی تەمەن 20 ساڵان یەکەم یاری فەرمی لە ساڵی 2020 کرد و گرێبەستەکەی تاوەکو 2027 لەگەڵ لیڤەرکوزن بەردەوامە.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئەڵمانیا ئاستێکی بەرز لەگەڵ دی فێرکسێڵف پێشکەش دەکات، لەم وەرزەدا لە کۆی 41 یاریدا 17 گۆڵ و 18 ئەسیستی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکاندا هەیە.

کارۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا دەڵێت

هیچ یاریزانێکمان نییە بۆ فرۆشتن نەبێت، بەڵام بە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری فیرتز نابین.

هانس یواخیم فیرتز، باوک و بریکاری یاریزانە ئەڵمانییەکە لەبارەی داهاتووی کوڕەکە بە رۆژنامەی کۆڵنەر شتاد ئانزیگەری گوت

هێشتا ماوەیەکی زۆر بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکوزن ماوە. هیچ وەڵامێک بۆ داهاتوو نییە، دەبێ تاوەکو دوو ساڵی دیکە چاوەڕێ بین و بزانین چی روودەدات. فلۆریان زۆر بەختەوەرە لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ و پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ تەواوی تیمەکە هەیە.

یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا چاودێری دۆخی فیرتز لەگەڵ پاڵەوانی ئەڵمانیا دەکەن.

ئەمشەو فیرتز سەرکردایەتی تیمەکەی لە بەرامبەر وێستهام لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button