پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید
یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
🔛 #UCL 🔛 pic.twitter.com/lrZLbV9l7o
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) April 16, 2024
بۆ ئەو یارییە ئانچێلۆتی لە تواناكانی هەریەك لە چوامینی ، ئالابا و كۆرتوا بێ بەش دەبێت.
لە بەرامبەردا پێپ گواردیۆلا بە سەرجەم یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی مەدرید دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:
گۆڵپارێز: لونین
هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، رودیگەر ، ناچۆ ، مێندی
هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كاماڤینگا ، كروس ، بێڵینگهام
هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:
گۆڵپارێز: ئێدەرسن
هێڵی بەرگری: ئاكێ، دیاز، ستۆنز، وۆڵكەر
هێڵی ناوەند: دی برۆین، رۆدری، بێرناردۆ
هێڵی هێرشبردن: گرێلیش، هالاند، فۆدین