دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

هاوین نەهاتووە و بازاڕی ئەستێرەکەی سپۆرتینگ گەرمتر بووە

یاریگا –

تا دێت خواست لەسەر ڤیکتۆر گیۆکێرێس زیاتر دەبێت و یانە گەورەکانی پریمەرلیگ پێش هاتنی گواستنەوەکانی هاوینە بازاڕی ئەو یاریزانەیان گەرمتر کردووە.

لە ماوەکانی رابردوودا ئارسیناڵ وەک رژدترین یانە دەبینرا بۆ چوونە پێشەوە لە گۆڵکارەکەی سپۆرتین، بەڵام ڕێگەکەی بۆ گوڵڕێژ نابێت کاتێک لە ئێستادا ڕکابەری بۆ هاتووەتە پێشەوە و مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوولیش بە هەمان گرنگیەوە لێی دەڕوانن.

یانە پورتوگالییەکە لە نیازی کڕیارەکان تێگەشتتووە و هەر بۆیە مانگی رابردوو دەنگۆ بڵاو بووەوە کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڤیکتۆری بۆ 120 ملیۆن یۆرۆ بەرز کردەوە.

بە گوێرەی نوێترین زانیاریی، مانچێستەر لای خۆیەوە خواستی زۆری هەیە گۆڵکارە سویدیەکە بباتە ڕیزەکانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی یانەکەی. بەڵام هەستی بە مەترسی لیڤەرپوول کردووە کە دەرفەتەکەی لێ بشوێنێت و پەلکێشی ئانفیڵدی بکات.

هێرشبەرە 25 ساڵانەکە توانایەکی گۆڵکاریی ناوازە پیشان دەدات لە خولی پورتوگالی. بە جۆرێک لە 27 یاریدا توانیویەتی 22 گۆڵ و 10 ئەسیست بکات. رۆڵێکی زۆری بینیوە لە هێشتنەوەی سپۆتینگ لە پێشەنگی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button