ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لویس ئێنریکێ هەڕەشە لە بارسێلۆنا دەکات

''هاوکێشەکە دەگۆڕن''

یاریگا –

لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان پێی وایە تیمەکەی دەگاتە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ.

هەرچەندە لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، پاریس بە ئەنجامی 2-3 بە بارسا دۆڕا، بەڵام ئێنریکێ پێی وایە، تیمەکەی دەتوانێت هاوکێشەکە بگۆڕێت.

راهێنەرە ئیسپانییەکە خاوەن دوا نازناوی چامپیۆنزلیگی بارسێلۆنایە و ئێستا پەیامی هەڕەشە ئامێز بۆ بارسا دەنێرێت

بڕوایەکی تەواومان هەیە کە سەردەکەوین. یاری یەکەممان زۆر قورس بوو، چونکە هەردوو تیم لەپێناو ئەنجامی یارییەکە دەجەنگان. هەرچەندە ئەنجامەکە ئاوێنەی ئاستەکەمان نەبوو.

بەر لە یاری چوون، پاریس 27 یاری بوو لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان نەدۆڕابوو. بەڵام بارسا ریکۆردەکەی هەڵوەشاندەوە.

لەیەکەم خولەکەوە فشار دەکەینە سەر بارسا. هەوڵی دروستکردنی زۆرترین دەفەتی گۆڵ دەدەین. رۆژەکانی دوای دۆڕانی یاری چوون زۆر قورس بوون بۆ ئێمە، بەڵام ئەوە شتەی باش بێت، هێشتا یارییەکمان ماوە و بیرۆکەیەکمان لەلا گەڵاڵە بووە.

ئەشڕەف حەکیمی، بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە رەنگاورەنگەکان، بەشداری لە یاری چووندا نەکرد و ئێستا ئامادەیە یارمەتی هاوڕێکانی بدات. حەکمی دەڵێت

بۆ بردنەوە هاتووینەتە ئێرە و دەمانەوێت بردنەوەکە لەگەڵ خۆمان ببەینەوە پاریس. بە حەز و هیوای زۆرەوە هاتووین و دەمانەوێت هاوکێشەی یاری چوون بگۆڕین.

بابەتی زیاتر

Back to top button