ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سەرۆكی بارسێلۆنا باس لە داهاتووی چاڤی دەكات

هیوای بە مانەوەی هەیە...

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هیوای بە مانەوەی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەكەی هەیە.

لە ماوەی رابردوودا چاڤی هێرناندێز لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.

لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە، لاپۆرتا دەربارەی داهاتووی چاڤی گوتی:

هەست دەكەم داهاتووی چاڤی هێشتا كراوەیە و دەتوانین بیگۆڕین.

لە كۆتایی وەرزدا جارێكی دیكە قسەی لەگەڵ دەكەینەوە.

لەم وەرزەدا بارسێلۆنا بە راهێنەرایەتیكردنی چاڤی 44 یاریان كردووە لە 29 یاری براوە بوون و حەوت یاری دۆڕاون و هەشت یاری یەكسان بوون.

چاڤی لەگەڵ بارسێلۆنا وەك راهێنەر نازناوی لالیگا و سوپەری ئیسپانیای بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button