ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پۆچێتینۆ لە چێڵسی دەمێنێتەوە؟

یاریگا –

ئەگەری هەیە چێڵسی موریسیۆ پۆچێتینۆ لە پۆستی راهێنەرایەتیکردنی تیپەکەی دوورنەخاتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری هەیە وەرزی داهاتوو پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی لە ئەرکی راهێنەرایەتی کردنی چێڵسی بەردەوامبێت و دوورناخرێتەوە.

لە 20ـی نیسان، بلوز لە یاری پێشکۆتایی جامی خولی ئینگڵتەڕا رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە، بەپێی زانیارییەکانی گالێتی، ئەگەر پۆچی بتوانێت ئەو نازناوە بەدەستبهێنێت و بلیتێکی گەیشتن بە یەکێک لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان مسۆگەر بکات، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆر لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، لە ئەگەری دوورخرانەوەی راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە لە هاوینی داهاتوودا، رۆبێرتۆ دی زێڕبی ئیتاڵی و راهێنەری بڕایتن، نزیکترین بژاردەیە تا شوێنی موریسیۆ بگرێتەوە.

پۆچێتینۆ لە هاوینی رابردوو بووە راهێنەری بلوز، لەگەڵ یانە لەندەنییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لە 42 یاریدا 21 یاری بردووەتەوە، 9 یاری یەکسانبووە و 12 یاریشی دۆڕاندووە.

هەروەها لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 30 یاریدا خاوەنی 12 بردنەوە، 8 یەکسانبوون و 10 شکستە، بە کۆکردنەوەی 44 خاڵیش پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

موریسیۆ پۆچێتینۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button