ئینگلتەرا

لیڤەرپوول لە ڕکابەری نازناوەکەدا ماوە؟ وەڵامی کڵۆپ دوای شکستەکەی کریستاڵ پاڵاس

یاریگا –

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە هەفتەیەکی زۆر هەستیاردا لیڤەرپوول 0-1 شکستی نۆشی لەسەر دەستی کریستاڵ پاڵاسی میوانی.

دوای یارییەکە، لە بارەی رێژەی مانەوەیان لە ڕکابەرێتی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ یۆرگن کڵۆپ بێهیوایی و ناڕازیبوونێکی زۆری پێوە دیار بوو لە ئاستی تیمەکەی بەتایبەت گێمی یەکەمیان. هەر بۆیە قسەکانی نە خۆبەدەستەوەدانی پێوە دیار بوو، نە گەشبینییەکی ڕوون. وتی

وەڵامەکە زۆر ئاسانە. ئەگەر بەو شێوەی گێمی یەکەم یاری بکەین، بۆچی دەبێت  نازناوەکە ببەینەوە؟ یاریکردن وەک گێمی دووەمیش دەتوانین یارییەکانیتر ببەینەوە. یاریی ببەینەوە و لە ڕکابەرێتی دەمێنین تا کۆتایی. با ببینین بزانین بۆ کوێمان دەبات.

شکستەکە بۆ ڕێدز هەروا ئاسان نەبوو بەتایبەت دوای ئەو دۆڕاندنە قورسەیان لەسەر دەستی ئەتاڵانتای لە یۆرۆپالیگ 0-3 هەر لەنێو یاریگای ئانفیڵد. ئەوەش ئاستی بێهیوایی هاندەرانی بەتەواوەتی دەرخست لەوەی بتوانن جارێکیتر پێشەنگ لە مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵی رکابەریان وەربگرنەوە.

ئێستا دوای 32 هەفتە، تیمەکەی کڵۆپ بە 71 خاڵ لە پلەی سێیەم گیرساونەتەوە. هەرچی سیتیزنسە بە 73 خاڵ و، ئارسیناڵیش 72 خاڵە و چاوی لەوەیە سێ خاڵی یارییەکەی لە ئەستۆنڤیلا (کە کەمتر لە چارەکێکی ماوە و 0-0 بەردەوامە) وەرگرێت تا بگەڕێتەوە پێشەنگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button