خوله‌کانی دیکەگرنگترین

سانتۆس لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

لە ماوەی دوو ساڵدا دووجارە دووردەخرێتەوە

یاریگا –

بێشیکتاش فێرناندۆ سانتۆسی لە پۆستی راهێنەرایەتی دوورخستەوە.

سانتۆس، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ئەمساڵ ئەرکی مەشقی یانە ئیستانبووڵییەکەی گرتەئەستۆ، دوای سێ مانگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

پێنج یارییە بێشیکتاش هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و ئێستا بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی سوپەرلیگی تورکیا دێت، بە جیاوازی 36 خاڵ لەگەڵ گاڵاتەسەڕای پێشەنگدار.

سانتۆس لە ساڵی 2016 یۆرۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بردەوە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ، راهێنەری هەڵبژاردەکە بوو.

لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023دا بووە راهێنەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا، بەڵام دوای هەشت و دوای دۆڕانیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەلبانیا، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button