ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاڤی: جەنگی راستەقینە چاوەڕێمان دەكات

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر كادێز دەربڕی و دووپاتیكردەوە جەنگی راستەقینە لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو چاوەڕێیان دەكات.

شەوی رابردوو كادێز لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە تاكە گۆڵێكی جواو فێلیكس لە بەرژەوەندی یانە كەتەلۆنییەكە كۆتایی هات.

لە دوای یارییەكە چاڤی گوتی:

ئێمە دەمانزانی كە دێینە ئێرە دەناڵێنین، پێموایە یارییەكی پیشەگەرانەمان ئەنجامدا، بۆ ئەوەی فشارەكان لەسەر ریال مەدرید بهێڵینەوە، بە گشتی بەم خاڵانە دڵخۆشم.

جواو فێلیكس یاریزانێكی خاوەن بەهرەیەكی گەورەیە، ئەو دڵخۆشە لەگەڵمان وئاسودەیە، یارییەكی نایابی ئەنجامدا، ئازادی تەواومان پێدا وبە شێوەیەكی نایاب گۆڵی بردنەوەی كرد.

من كۆمەڵەكە بە باشی دەناسم، ئێمە خێزانێكین و دەمزانی هەنگاوێك بەرەو پێشەوە دەچین، پێموایە لە باشترین ساتەكانی وەرزداین.

رۆژی سێشەممە شەڕێكی راستەقینەمان دژی پاریس سانجێرمان هەیە، یارییەكە لە باشترین ئاستی خۆمان دێت، سێ مانگە ركابەرییەكی زۆر باشمان كردووە، ئەمەش تۆپی پێیە، دەكرێت لە هەر ساتێكدا بدۆڕێیت، بەڵام دەبێت هەوڵبدەین و دەرفەتەكە بقۆزینەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button