ئیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان لەبارەی یارییەکەیان سێ سکاڵا لەسەر بارسێلۆنا تۆمار دەکات

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بەهۆی رووداوەکانی یارییەکەیان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا سێ سکاڵای لەسەر بارسێلۆنا تۆمار کردووە و یوێفاش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، پاریس سانجێرمان بەهۆی هەڵسوکەوتی چەند هاندەرێکی بارسێلۆنا لە یاریی بەرامبەر یانە فڕەنسییەکە کە بلاوگرانا 3-2 لە شازادەکانی پاریسی بردەوە، سێ سکاڵای لەسەر بارسێلۆنا تۆمارکردووە و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

یانە فڕەنسییەکە چەند هاندەرێکی بارسێلۆنای بەوە تۆمەتبارکردووە لە یاریگای پارک دێ پرێنسیس لەکاتی یارییەکەی پاریس و بارسێلۆنادا سڵاوی نازییەکانیان کردووە و هێمایان بۆ مەیموون کردووە، کە بەگوێرەی یاسا و رێنماییەکانی یوێفا ئەم هەڵسوکەوتانە قەدەخەکراون و سەرپێچیکارانیان سزا دەدرێن.

پێشبینی دەکرێت بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی هاندەرانی بارسێلۆنا، لە چەند رۆژی داهاتوودا یوێفا لەبارەی سکاڵایەکانی پاریس بڕیاری خۆی بدات، کە رۆژی سێشەممەی داهاتوو، بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی پاریس سانجێرمان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button