ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

رۆدریگۆ بەشداری یاری مانچێستەر سیتی دەكات؟

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا زانیاری نوێیان دەربارەی بەشداریكردنی رۆدریگۆ گۆس لە یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئاشكرا كرد.

وا بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید تووشی پێکان بووە

رۆدریگۆ بەهۆی ئازارەوە بەشداری لە مەشق و راهێنانەكانی دوێنێی ریال مەدریدی نەكردووە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، رۆدریگۆ بەشداری لە یاری ئەمڕۆی ریال مەدرید بەرامبەر ریال مایۆركا ناكات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆدریگۆ باشە و پێكانی نیە، بەڵام كارلۆ ئانچێلۆتی دەیەوێت پشووی پێبدات بۆ ئەوەی بۆ یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە تەواوی ئامادە بێت.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، هیچ گومانێك لە بەشداریكردنی رۆدریگۆ لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر مانچێستەر سیتی نیە و گۆڵكارە بەڕازیلییەكە بەشداری لەو یارییەدا دەكات.

رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس دوای گۆڵی دووەمی ریال مەدرید بەرامبەر مانچێستەر سیتی

لەم وەرزەدا رۆدریگۆ لە 43 یاریدا بەشداریكردووە و توانیویەتی شازدە گۆڵ و هەشت ئەسیست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button