ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید تووشی پێکان بووە

یاریگا –

رۆدریگۆی بەرازیلی بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکردووە و پێکانی هەیە.

کەناڵی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، رۆدریگۆ بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکردووە، یاریزانەکە ئازارێکی کەمی هەیە، پێکانەکەی سوکە و مەترسی لەسەر نییە.

سبەی شەممە، کاتژمێر 19:30 بەکاتی هەولێر، ریال مایۆرکا لە یارییەکانی گەڕی 31 لالیگا میوانداری ریال مەدرید دەکات، رۆدریگۆ بۆ ئەو یارییە بانگهێشت دەکرێت و دوورنەخراوەتەوە.

چوار رۆژ دواتر و لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە یاریگای ئیتیحاد دەبێتە میوانی مانچێستەر سیتی.

ئەرکی مێرێنگی لەو یارییە ئاسان نابێت، بۆیە پێویستی بە تواناکانی تەواوی ئەستێرە سەرەکییەکانی هەیە تا بتوانێت شکست بە سیتیزن بهێنێت و خۆی بگەیەنێتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button