ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی: سوورم لەسەر بڕیارەکەم

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز بڕیارەکەی ناگۆڕێت و لە کۆتایی وەرز بارسێلۆنا جێدەهڵێت.

ئەمڕۆ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کە ئەگەری هەیە چاڤی بڕیارەکەی بگۆڕێت و لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، بەو مەرجەی بارسا پارێزگاری لە یاریزانە سەرەکییەکان بکات و چەند یاریزانێکیشی بۆ بگوازێتەوە.

بەڵام کەمێک لەمەوبەر، راهێنەرە ئیسپانییەکە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی کادیز دەنگۆکانی بەدرۆخستەوە و رایگەیاند، کە بڕیارەکەی ناگۆڕێت.

لە کۆتایی وەرز بڕیارەکەم ناگۆڕم و بارسێلۆنا جێدەهێڵم.

بڕیارێکی درووستم داوە، بڕیارەکەم ئارامی بە یاریزانان، یانەکە، رۆژنامەنووسان و تانانەت منیش بەخشیووە، بۆیە بڕیارەکەم ناگۆڕم.

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بارسێلۆنا لە ساڵی 2024، خوان لاپۆرتا و ئیداری یانە کاتالۆنییەکە هیواخوازن چاڤی بڕیارەکەی بگۆڕێت، بەردەوامیش کار بۆ گۆڕینی بڕیارەکەی دەکەن.

بەڵام وادیارە چاڤی بەتەواوی خۆی یەکلایی کردووەتەوە، لە کۆتایی وەرزەکە ماڵئاوایی لە بارسا دەکات و بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button