ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاڤی بە دوو مەرج لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە

مەرجەکانی چاڤی بۆ لاپۆرتا

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە بارسێلۆنا جێبهێڵێت، بەڵام رەنگە بڕیارەکەی بگۆڕێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، چاڤی هێرناندێز بۆ مانەوەی لە بارسێلۆنا دوو مەرجی سەرەکی هەیە، ئەگەر لاپۆرتا ئەو دوو مەرجە قبوڵ بکات ئەوا چاڤی بڕیارەکەی دەگۆڕێت و لە یانەکە دەمێنێتەوە.

مەرجی یەکەمی چاڤی بۆ سەرۆکەکەی بارسا ئەوەیە نابێت دەستبەرداری هیچ یاریزانێکی سەرەکییان ببن، راهێنەرەکەی بارسا داوای کردووە پارێزگاری لە یاریزانە سەرەکییەکان بکرێت، چوونکە پڕکردنەوەی شوێنیان ئاسان نابێت.

مەرجی دووەمی راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەیە، پێویستە لاپۆرتا ئەو یاریزانانەی بۆ بگوازێتەوە کە خۆی پێیان سەرسامە، راهێنەرەکەی بارسا داوای هەریەکە لە یاریزانان جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی، بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی مارتن زوبیمێندی و ئیسپانی دەکات.

بەپێی رۆژنامە کاتالۆنییەکە، ئەگەر لاپۆرتا بەو دوو مەرجە رازیبێت و هیچ ئەنجامێکی شەرمەزارکەر لە یارییەکانی داهاتوو روونەدات، ئەوا چاڤی بڕیارەکەی دەگۆڕێت و لە بارسا دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button