ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەهۆی کای هاڤێرتز ئارسیناڵ پلانی هاوینەی دەگۆڕێت

یاریگا –

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کای هاڤێرتز، ئارسیناڵ پلانی هاوینەی دەگۆڕێت.

ماڵپەڕی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی کای هاڤێرتز لە یارییەکانی ئەم دواییەدا، ئارسیناڵ پلانی خۆی دەگۆڕێت و لە گواستنەوەی ئیڤان تۆنی پەشیمان دەبێتەوە.

هێرشبەرەکەی برێنتفۆرد لە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێدەهێڵێت، یانە گەورەکانی ئینگڵتەڕا بۆ گواستنەوەی لەسەر هێڵن، ئارسیناڵیش دوو وەرزە بە وردی چاودێری یاریزانەکەی کردووە، بەڵام لەمەودوا گرنگی بە گواستنەوەی نادەن.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە تا رادەیەک گرفتەکانی میکێل ئارتێتای لە هێڵی پێشەوە چارەسەرکردووە، لەدوایین 7 گۆڵی یانەکەی لە پرێمەرلیگ، بەشداری 5 گۆڵیانی کردووە و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.

بۆیە گەنەرز بڕیاریداوە لەبری گواستنەوەی هێرشبەرێکی تەمەن 28 ساڵانی وەک ئیڤان تۆنی، هێرشبەرێکی لاو بگوازنەوە، تا لە یانەکە گەشە بکات و بۆ ماوەیەکی زیاتر سودی لێ ببینن.

ئیڤانن فێرگسنی هێرشبەری بڕایتنی ئینگلیزی و ڤیکتۆر گیۆکێریسی هێرشبەری سپۆرتینگی پۆرتوگالیش دوو لە دیارترین ئەو هێرشبەران کە ئارتێتا ئارەزووی گواستنەوەیان دەکای.

ئیڤانن فێرگسنی هێرشبەری بڕایتن

 

ڤیکتۆر گیۆکێریسی هێرشبەری سپۆرتینگ

بابەتی زیاتر

Back to top button