چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

میدیاکانی فڕەنسا بە توندی رەخنە لە ئێمباپێ دەگرن؛ لەنێو گیرفانی کۆندی چیت دەکرد؟

یاریگا –

دوای دۆڕانەکەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، میدیاکانی فڕەنسا هێرشی توند دەکەنە سەر کیلیان ئێمباپێ، هەریەکەیان بە جۆرێک سەرزەنشتی هێرشبەرە فڕەنسییەکەیان کردووە.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی کە لەبارەی هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی یاریزانانی پاریس سانجێرمان لە یارییەکە 3/10ـی بە ئێمباپێ دا، لە رووپەڕوی ئەمڕۆی رۆژنامەکەدا وێنەی ئێمباپێی داناوە و نووسیویەتی ‘شکستێکی گەورە’.

رۆژنامەی لیکیپ نووسیویەتی :’گەرچی ئێمباپێ ماوەیەکی زۆر بوو چاوەڕێی ئەم یارییەی دەکرد، بەڵام لەو یارییە لە ئاستی پێویست نەبوو، گەرچی بەشداریی گۆڵەکەی عوسمان دێمبلی کرد، بەڵام هیچ مەترسیدار نەبوو’.

Image

رۆژنامەی لۆپاریزیانی فڕەنسیش رەخنەی توندی لە ئێمباپێ گرتووە و نووسیویەتی :’هیچ شووتێکی بۆ ناو گۆڵ نەبوو، 13 جار تۆپی فەوتاند’.

هەروەها نووسیویەتی :’ئامارەکانی ئێمباپێ لە یارییەکە زۆر خراپ بوون، ئاستێکی زۆر لاوازی هەبوو، بووە هۆی دۆڕانی پاریس سانجێرمان بەرامبەر بارسێلۆنا’.

رۆژنامەی لۆ فیگارۆی فڕەنسیش توانجی لە ئێمباپێ داوە و لەبارەی ئاستی ئێمباپێ لە یارییەکەی بارسێلۆنا نووسیویەتی ‘ئێمباپێ بە درێژایی یارییەکە لەنێو گیرفانی ژوول کۆندێ بوو’.

بابەتی زیاتر

Back to top button