ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ هەڵوێستی خۆی لە راهێنەرایەتیكردن لە پرێمەرلیگ ئاشكرا دەكات

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی باس لە راهێنەرایەتیكردن لە پرێمەرلیگ دەكات.

گرێبەستەكەی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

لە ماوەی رابردوودا راهێنەرە ئیسپانیەكە دووپاتیكردەوە، لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی بایەر لیڤەركوزن جێناهێڵێت و لە راهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە بەردەوام دەبێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بایەر لیڤەركوزن لە یاریگای خۆیدا میوانداری وێستهام بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی یۆرۆپا لیگ.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەی بەرامبەر وێستهام ئاڵۆنسۆ دەربارەی راهێنەرایەتیكردن لە پرێمەرلیگ گوتی:

تۆ نازانیت لە داهاتوودا چی روودەدات.

ئەمە ئەو كاتەیە كە ساتێكی تەواوم بۆ بیركردنەوە هەیە، بەڵام جارێ راهێنەرێكی گەنجم و بە دڵنیاییەوە دەرفەتێكی گەورەیە.

بایەر لیڤەركوزن بە كۆكردنەوەی 76 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگای گرتووە و بە جیاوازی 16 خاڵ لە پێش بایرن میونشنی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button