سعودیەگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی ئاستی ناوبژیوانانەوە داوایەکی لە حکومەتی سعوودیە کردووە

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی گلەیی لە بڕیارەکانی ناوبژیوانانی یارییەکانی خول و پاڵەوانێتییەکانی سعوودیە، پەیوەندی بە بەرپرسانی حکومی وڵاتەکەوە کردووە.

میدیاکانی سعوودیە رایانگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری یانەی نەسڕی سعوودی بەهۆی رووداوەکانی یاریی نەسڕ و هیلال لە پێش کۆتایی جامی سوپەری سعوودیە، پەیوەندی بە وەزیری وەرزشی سعوودیە کردووە و گلەیی لە بڕیارەکانی ناوبژیوانان کردووە.

میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە عەبدولعەزیز بن تورکی وەزیری وەرزشی سعوودیە کردووە و داوای کردووە کار بۆ باشترکردنی ئاستی ناوبژیوانانی خول و پاڵەوانێتییەکانی سعوودیە بکەن، کە لە دوایین یاریی یانەکەی کریستیانۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button