ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لاپۆرتا بەیاننامەیەکی توند لە دژی ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان بڵاودەکاتەوە

''متمانەیەکی تەواوم بە یاریزانان و راهێنەرەکەمان هەیە''

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا دووپاتیدەکاتەوە، هیچ یاریزانێکی بارسێلۆنا بە هیچ یاریزانێکی پاریس سانجێرمان ناگۆڕێتەوە.

لاپۆرتا بەر لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی نێوان پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا لە پارک دۆ پرێنس جەختیکردەوە، متمانەیەکی زۆری بە چاڤی هێرناندێزە و دەڵێت، پێکهاتەی بارسا لە پاریس باشترە.

هەرچەندە لاپۆرتا ناوی کیلیان ئێمباپێی نەهێنا کە پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

رۆژنامەی سپۆرت لە زاری لاپۆرتا بڵاویکردووەتەوە

بە تەواوی ئامادەم، یاریزانەکان زۆر بە ورەن و ئەمەش ورەم بەرزدەکاتەوە. پەیامی من بۆ هاندەران بریتییەوە، بڕوا و متمانە بە یاریزانان و راهێنەرەکەمان بکەن. تیمێکی شکۆدارمان هەیە و سەرنجی زۆرمان لەسەر ئەم یارییە گرنگەیە. باش بزانن هیچ یاریزانێکی بارسا بە هیچ یاریزانێکی پاریس سانجێرمان ناگۆڕمەوە.

ئەمشەو بارسێلۆنا لە پاریس رووبەڕووی سانجێرمان دەبێتەوە و شەممە تیمەکەی چاڤی بەرامبەر کادیز یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button