سعودیەگرنگترین

کریستیانۆ بە کارێک هەمووان شۆک دەکات

یاریگا-

کاردانەوەکانی شکستەکە و کارتە سوورەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر هیلال بەردەوامە.

لە ئێستادا دەنگۆی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەلایەن کریستیانۆ رۆناڵدۆوە بۆتە باسی گەرمی میدیاکانی سعودیە.

ساڵح فەهید رۆژنامەنوسی رۆژنامەی عەکاز، هەوالێکی بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە نیازە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز بکات، تێیدا باس لە رووداوەکانی ئەم دوواییە بکا کە لە تۆپی پێی سعودیەدا روویانداوە، لەوانە کارتە سوورەکەی بەرامبەر هیلال، هەروەها کرانە دەرەوەی نەسڕ لە جامی سوپەری سعودیە.

ئەوەی جێگای باسە، کریستیانۆ لەم وەرزەدا سەرەڕای پێشکەشکردنی ئاستێکی سەرسوڕهێنەر، بەڵام یانەکەی بێ هیوا بووە لە بردنەوەی نازناوەکان و تەنیا جامی شای سعودیە ماوەتەوە کە رکابەری بکەن بۆ بەدەستهێنانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button