ئینگلتەراگرنگترین

ئێنزۆ: نیگەرانم و زۆر خۆم ماندوو دەکەم

ئێنزۆ دەیەوێت ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش بکات

یاریگا –

ئێنزۆ فێرناندێز، یاریزانی ئەرجەنتینی روونیدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا ئاستی راستەقینەی خۆی لەگەڵ چێڵسی پێشکەش نەکردووە.

فێرناندێز لە بازاڕی زستانەی ساڵی رابردوودا بە بڕی 106 ملیۆن پاوەند لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد و یەکێک بوو لەو 13 یاریزانەی کە چێڵسی بڕی 507.24 ملیۆن پاوەندی لێخەرج کردن.

ئێنزۆ ئاستێکی بەرزی لە مۆندیالی 2022 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێشکەشکرد و بووە داواکراوی یەکەم لەلایەن چەندین یانەی ئەوروپاوە و لە کۆتاییدا پەیوەندی بە یانەکەی ستامفۆرد بریجەوە کرد.

ئێنزۆ لەبارەی دوورکەوتنەوەی لە ئاستی راستەقینەی خۆی دەڵێت

هەوڵدەدەم بە ئاستی ئاسایی خۆم لە مۆندیالی قەتەڕ بگەم، دەمەوێت هەست بکەم کە ئێنزۆم و لە مۆندیال یاریم کردووە. دەمەوێت بگەڕێمەوە ئەو ساتانە، رۆژ بە رۆژ هەست بە بەرەوپێشچوون دەکەم، بەڵام تاوەکو ئێستا هەست ناکەم ئەمە ئاستی راستەقینەی خۆمە. دەمەوێت شتەکان بە خێرایی بگۆڕم و زوو خۆم رابهێنم، بەڵام ئەمە پێویستی بە خۆ ماندووکردنێکی زۆر هەیە و خەریکی ئەوەم.

چێڵسی نەیتوانیوە ببێتە رکابەرێکی راستەقینە لەسەر نازناوەکان، بەڵام ئێستا هەموو هیوای گەیشتنە بە خولێکی ئەوروپی بۆ وەرزی داهاتوو

هەموومان هەوڵ دەدەین باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین، دەتوانین ببینە پاڵەوان و نازناوی جامی FA بەدەستبهێنین.

چێڵسی ئێستا لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدا دێت، هەفتەی داهاتوو میوانداری ئێڤەرتن دەکات و دواتر لە قۆناخی پێشکۆتایی لە 20ی ئەم مانگە، رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button