ئیسپانیاگرنگترین

ریاڵ ئەستێرە درەوشاوەکەی مانچێستەری بە ئامانج گرتووە بۆ گواستنەوەی هاوین

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجی هاوینەی خۆی لە ئێستاوە دیاری کردووە و بۆ ئەو مەبەستە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی مانچێستەری خستووەتە ژێر رادارەکانیەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، ریاڵ چاوی لەوەیە ئەم هاوینە لە هەوڵێکی شۆکهێنەردا بۆ یانە ئینگلیزیەکە، لە کۆبی ماینۆی یاریزانی بچێتە پێشەوە.

ماینۆ کە لە پێگەی ناوەڕاستی یاریگا یاری دەکات، سەرەڕای تەمەنە گچکەکەی کە هێشتتا ١٩ بەهاری پڕ نەکردووەتەوە، ئاستێکی بەرچاو پێشکەش دەکات لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەکەیشی.

ناوبراو لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو یەکەم بەشداری سەرەکی بۆ مان یو ئەنجام دا و بە بردنەوەی ٣-٠ لە ئیڤەرتن وەک پیاوی یارییەکە دەستنیشان کرا.

ئاستی ئەم وەرزەی ماینۆ بە جۆرێکە، زۆرێک لە هاوتیمیەکانی تێپەڕاندووە لە رووی بایەخەوە بۆ ئێریک تین هاگ. دوو گۆڵی کردووە و یەکێکیان گۆڵە ناوازەکەی یەکشەممەی رابردوو بوو بەرانبەر لیڤەرپوول.

گرنگیدانی شاهانەکانی ئیسپانیا بە لاوە ئینگلیزیەکە، بۆ هەرچی زوو شوێنگرتنەوەی دوو ئەفسانەی زیندووی یانەکە لوکا مۆدریچ و تۆنی کرۆسە کە هاوین گرێبەستەکەیان بەسەر دەچێت و ئەگەری ڕۆیشتنیان هەیە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button