خوله‌کانی دیکەگرنگترین

ڤان پێرسی نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەک

یاریگا –

رۆبن ڤان پێرسی نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی هۆڵەندی.

ڤان پێرسی، ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ، لە چوار ساڵی رابردوودا لەگەڵ فاینۆرد چەندین رۆڵی جیاوازی لە دەستەی راهێنەراندا گێڕاوە.

ڤان پێرسی وەک یەکێک لە یاریدەدەرانی راهێنەر دەرکەوت، دواتر ئەرکی مەشقی هاوبەشی تیمەکانی ژێر 16 و 19 ساڵی فاینۆردی گرتبووە ئەستۆ.

پێگەی Omropfryslan بڵاویکردووەتەوە، یانەی هێرێنڤین پەیوەندی بە ڤان پێرسییەوە کردووە و یەکێکە لە دیارترین بەربژێران بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە.

فێری دە هان، بەڕێوەبەری گشتی هێرێنڤین رەتیکردەوە هیچ قسەیەک لەسەر دروستی پەیوەندییەکان بکات، بەڵام پێشتر بەیەکەوە لە فاینۆرد یاریزان بوون و پەیوەندییەکی زۆر باشیان هەیە.

ڤان پێرسی لە ساڵی 2004 لە فاینۆردەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی مێژووی یانە لەندەنییەکە و لە کۆی 278 یاریدا 132 گۆڵ و 58 ئەسیستی هەیە.

لە ساڵی 2012 ڤان پێرسی هاندەرانی ئارسیناڵی شۆک کرد و پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد. ڤان پێرسی 105 یاری لەگەڵ شەیتانە سوورەکان کرد، 58 گۆڵ و 21 ئەسیستی هەبوو. لە ساڵی 2015 ئۆڵدترافۆردی جێهێشت و پەیوەندی بە فەنەرباچێ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button