ئه‌مریکائیسپانیا

ئێندریک پێنجەم ناسناوی لە 17 ساڵیدا بردەوە!

یاریگا-ئێندریک دی سۆسا ئەستێرەی لاوی بەڕازیلیی بەردەوامە لە سەرسام کردنی جیهان و سەرەڕای تەمەنە بچووکەکەی ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە خاوەنی پێنجەم ناسناوی فەرمیی.

ئێندریک هاوینی ئەمساڵ روودەکاتە مەدرید، بەڵام بەر لەوە پێنجەم ناسناوی لەگەڵ پاڵمێراس بەرزکردەوە کاتێک شەوی رابردوو یاری کۆتایی پاولیستایان لە سانتۆس بردەوە. ناوبراو هاوکات وەک باشترینی یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی بە کۆی چوون و هاتن 2-1 براوەبوون

ئێندریک جگە لەوە، چوار ناسناوی دیکەی بردووەتەوە بەم جۆرە

  • 2022 : ناسناوی خولی بەڕازیلی
  • 2023: ناسناوی خولی بەڕازیلی
  • 2023: جامی سوپەری بەڕازیل
  • 2023: جامی پاولیستا

بابەتی زیاتر

Back to top button