ئه‌مریکاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێنج یاریزانی بایرن بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ دەگەڕێنەوە

یاریگا –

مانوێل نۆیەر لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ ئامادەیە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی نەخوازراو روونەدات، مانوێل نۆیەر بەرەو لەندەن گەشت دەکات و بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ ئامادەیە.

ئەمڕۆ یانە باڤارییەکە لە میونشن کۆتا مەشق و ئامادەکاری بۆ ئەو یارییە دەکات و پاشان هەر ئەمڕۆ بەرەو لەندەن گەشت دەکات.

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بەهۆی پێکان لە چوار یاری رابردووی یانەکەی بێبەش بووە، بەڵام رۆژی یەکشەممە گەڕایەوە مەشقەکان، بەبێ گرفت راهێنانی کرد، بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و گرفتی نەماوە.

سبەی سێشەممە کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، لە ئارسیناڵ لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای ئیماڕات میوانداری بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات.

جیا لە نۆیەر، کینگسلێ کۆمان، لیورێ سانێ، مزراوی و پاڤلۆڤیچ گەڕاونەتەوە و ئامادەن بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ، تەنیا ساشای بۆی و سار بێبەش دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button