ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ لە ئێستاوە پێشبینی خۆی بۆ یاریەکەی مانچێستەر و ئارسیناڵ خستە ڕوو

یاریگا –

یاریی لووتکەی ئەم هەفتەی پریمەرلیگی نێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول بە یەکسانبوونی 2-2 کۆتایی هات. یەکسانبوونێک، بۆ ئێریک تین هاگ تا ڕادەیەک ئەرێنی و، بۆ یۆرگن کڵۆپیش نائومێدکەر بوو بەوپێیەی پێشەنگی بۆ ئارسیناڵ لە دەست دا.

هەر سێ یانەکەی سەروو ڕیزبەندی، ئارسیناڵ، لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی حەوت یارییان ماوە لە پریمەرلیگ و، گەنەرز لە پێش کۆتا یاریی وەرزەکە دەبێتە میوانی مان یو لە ئۆڵدترافۆرد.

دوای یاریەکەی ئەمشەو، کڵۆپ کە هیوایەکی بەو ئەرکە قورسەی گەنەرز هەیە تا خاڵ لە دەست بدات، وتی

ئارسیناڵ تیمێکی باشە. ئەگەر مانچێستەر وەک ئەمشەو یاریی بکەن، ئەوا  ئارسیناڵ دەیباتەوە. من 100% دڵنیام لەمە.

کڵۆپ بۆ پاڵپشتکردنی بۆچوونەکەی سەرەوەی، یاریی ئەمشەوی بە نموونە هێنایەوە و وتی

ئێمە دەبوایە ئەمشەو براوە بووباین. ئەمە ڕوونە. دەبوو گۆڵی زیاترمان هەبوایە لە گێمی یەکەم. هیچ لێدانێکیان نەبوو ناو گۆڵمان لە گێمی یەکەم. 1-0 کەمترین ئەنجام بوو پێشبینیمان دەکرد بۆ گێمی یەکەم.

ئێستا تۆپچیەکانی لەندەن و ڕێدز هەریەکە 71 خاڵیان هەیە، بەڵام ئەنجامی هەردوو یاریی نێوانیان لەم وەرزە 1-1 و 3-1 لە بەرژەوەندی تیمەکەی میکێل ئارتێتا بووە. ئەوە و هەروەها بە جیاوازیی گۆڵیش هەر ئارسیناڵ لەپێشەوەیە. بۆیە پلەی یەکەمی  ڕیزبەندیەکەی وەرگرتووە. هەرچی مانچێستەر سیتی ڕکابەریشیانە تەنها خاڵێک لەوان کەمتری هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button