ئینگلتەراگرنگترین

نرخی بلیتی کۆتا یاری کڵۆپ لە ئانفیڵد فڕیوە

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ دوایین هەفتەکانی خۆی لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەڕێ دەکات دوای چەندین ساڵ لە بیرەوەریی لەیادنەکراو.

کۆتایی مانگی یەنایەری ئەم ساڵ بوو بە بڕیاری چوونی لە یانەکە، کڵۆپ هاندەرانی ڕێدزی حەپەساند لە کاتێکدا لە باشترین بارودۆخەکانی خۆیاندا بوون.

کۆتا یاریی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی بۆ راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ لیڤەر، بەرانبەر  وڵڤرهامپتن دەبێت لە ١٩ی مانگی داهاتوو لەنێو یاریگای ئانفیڵد.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، دوو بلیتی ئەو یارییە لە بلۆکی L5 کە دەکاتە ڕووی پێشەوەی یاریگای ئانفیڵد، لە بازاڕی ڕەشدا بە ١٨ هەزار پاوەند فرۆشراون.

رۆژنامەی تەلەگرافیش باس لەوە دەکات کە دەشێ نرخەکان بە خزمتەگوازریی و تایبەتمەندییەکانیەوە بگاتە ٢٤ هەزار و ٤٨٩ پاوەند.

ئەو ڕێککەوتەی یاریەکەی وۆڵڤز رەنگە کۆتا یادگاری نێوان کڵۆپ و هاندەرانی ڕێدز نەبێت، بەڵکو لە ئەگەری سەرکەوتنیان بۆ فیناڵی یۆرۆپالیگ ئەوا جارێکتر لە ٢٢ی هەمان مانگ لە دبلنی پایتەختی ئێرلەندا ژوانیان دەبێت.

لە راگەیاندنی رۆیشتنی لە یانەکە، یۆرگن جەختی کردەوە کە هیچ یانەیەکی ئینگلیزی وەرناگرێت لە داهاتوودا تا رووبەرووی لیڤەرپوڵ نەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button