ئیتاڵیاگرنگترین

تیاگۆ مۆتا پالێوراوە بۆ راهێنەرایەتی یانەیەک ڕەتکردنەوەی زەحمەتە!

یاریگا –

تیاگۆ مۆتا و ئەنجامە باشەکانی لەگەڵ یانەی بۆلۆنیا شایەنی گرنگی پێدانە و یا نەیەکی گەورەی ئینگلیزیش وەک یەکێک لە پاڵێوراوەکانیان دەستنیشانیان کردووە.

مۆتا ئەم وەرزە توانیویەتی یانەکەی، کە لەوەتەی ٢٠٢٢ راهێنەریانە، بە وێنەیەکی جیاوازتر پیشان بدات و ئێستا لە پلەی چوارەمی سێریائەی دێت و لە دوای یانەکانی ئینتەر میلان، ئەیسی میلان و یوڤێنتوس.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی گازێتای ئیتاڵی، یانەی مانچێستەر یونایتد بایەخ بە ئەفسانەکەی پاریس سان جێرمان دەدەن و دەیانەوێت وەک شوێنگرەوەی ئێریک تین هاگ دەستنیشانی بکەن.

مۆتا جگە لە ئەنجامەکانی، بە داڕشتەی پێکهاتەکەیشی هەمووانی سەرسام کردووە کاتێک توانی پێکهاتەی ٢-٧-٢ بکاتە سیستمی یاریکردنی.

ئەوەی کارەکە بۆ کارگێڕی مانچێستەر ئاسانتر دەکات تا بە نیازەکەیان بگەن، گرێبەستەکەی مۆتایە کە ئەم هاوینە بەسەر دەچێت.

پێشتر داریۆ کانۆڤی بریکاری راهێنەرە ئیتاڵییەکە راگەیاندبوو تیاگۆ هەر رۆژێک دێت وەک راهێنەر خۆی لە چامپیۆنزلیگ ببینێتەوە.

هەر ئۆفەرێکی فەرمی لە مان یو بۆ مۆتا، راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەخاتە دۆخێکەوە بڕیاردان تێیدا زەحمەت بێت، بەوپێیەی یانەکەی خۆی ئێستا لە پێگەیەکەی چامپیۆنزلیگە و، مانچێستەریش ناوێک نییە ئاسان رەت بکرێتەوە، بەڵام تەنانەت لە پلەکانی پەڕینەوە بۆ یۆرۆپالیگیشدا نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button