چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ هەڕەشە لە بارسێلۆنا دەکات و دەڵێت : ئێستا کاتی یاریزانە گەورەکانە

یاریگا –

ئێمباپێ پێش یارییەکەی داهاتوویان بەرامبەر بارسێلۆنا هەڕەشە لەو یانە کەتەلۆنییە دەکات و دەڵێت ‘ئەمە یاریی یاریزانە مەزنەکانە و ئێمە تەسلیم نابین’.

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی Telefootـی فڕەنسی لەبارەی یاریی داهاتوویان لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەڵێت :’ئێستا کاتی یاریی یاریزانە مەزنەکانە و من ئامادەم، ئێمە خۆمان بەدەستەوە نادەین، هەرچی لە توانامدا بێت لەم یارییە کەمتەرخەمی ناکەم، من دڵنیام لەو دوو یارییە هەرچی لە تواناماندا هەبێت پێشکەشی دەکەین، لەکۆتاییشدا ئەنجامەکە بە دەستی خودایە’.

ئێستا کاتی یاریزانە گەورەکانە بۆیە من ون نابم و هەرچی لە توانامدا هەبێت لەو دوو یارییە بەرامبەر بارسێلۆنا پێشکەشی دەکەم.

هەروەها ئێمباپێ دەشڵێت :’ئێمە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بۆمان دەردەکەوێت ئەم وەرزەمان چۆن دەبێت و هەگبەمان چی تیادا دەبێت’.

رۆژی چوارشەممە پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دێ پرێنسیس لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی بارسێلۆنا دەکات.

ئێمباپێ لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە هەشت یاری شەش گۆڵی کردووە، کە تاوەکو ئێستا هیچ نازناوێکی چامپیۆنزلیگی لە کاروانی وەرزشی خۆی بەدەست نەهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button