ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هێرشبەرێکی بەرازیلی

یاریگا –

ئەم وەرزەی مانچێستەر یونایتد بۆ لەبیرکردنە و هەر بۆیە لە ئێستاوە خۆیان بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینە ئامادەکاریی دەکەن بۆ تۆکمەترکردنی ریزەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو.

بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوە بەڕازیلی و ئینگلیزیەکان، یانە ئینگلیزیەکە لە خولی بەرازیلی و بە دیاریکراوی یانەی پاڵمێراس ئامانجی داهاتووی خۆی بۆ هێڵی هێرشبەریی دەستنیشان کردووە و بۆ ئەو مەبەستە لە تالیس هێنریک گۆمێشی ١٩ ساڵان چووەتە پێشەوە.

لاوە بەرازیلیەکە لە تەنها سێ یاری بۆ تیمی خوار تەمەن ٢٠ ساڵانی پاڵمێراس سێ گۆڵی تۆمار کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی Trivela and PL Brasil، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو هێرشبەرە ٤٠ ملیۆن یۆرۆیە. ئەو نرخەیش لە ئاستێکدایە مان یو بتوانێت بە ئاسانی پێی بگات بەتایبەت بە فرۆشییەکانی ئەم هاوینەی دێت کە بڕیارە دەستبەرداری چەند یاریزانێکی ببێت.

تالیس بە درێسی پاڵمێراسەوە             

بابەتی زیاتر

Back to top button