ئیسپانیاگرنگترین

تێباس: چەتاگەری نێو تۆپی پێ لە کڕینی کۆکاین و سێکسی منداڵان مەترسیدارترە!

تێباس پەردە لەسەر چەندین بابەتی هەستیار لادەدات

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا لە میانی بەشداریکردنی لە لووتکەی خاوەندارێتی هزری لە مەیامی، باسی لە کۆمەڵێک نهێنی هەژێنەری نەرێنی لەسەر تۆپی پێ کرد.

تێباس بەڕوونی باسی لە چەتەیی نێو تۆپی پێی و زیادبوونی کرد، تەنانەت چەتاگەری نێو یارییەکەی وەک گواستنەوەی یارییەکان بە خۆڕایی لە پێگە جیاوازەکان، بە ترسناکتر لە کڕینی کۆکاین و سێکسکردن لەگەڵ منداڵان وەسف کرد.

ئەمە یەکەمجار نییە تێباس دەبێتە سەردێری میدیاکان، چونکە پێشتر زۆر باسی لە چەتەیی نێو جیهانی تۆپی پێ کردووە، هەروەها لە ساتی پەیوەندیکردنی مەیسن گرینوود بە خێتافییەوە، تێباس یەکێک بوو لە دژبەرانی گرێبەستەکە و ئەوکاتە تەنیا گوتی ”بەلامەوە گرنگ نییە”. لە لووتکەکەدا تێباس دەڵێت

ئەگەر بچیتە گووگڵ و بنووسیت، دەمەوێت کۆکاین بکڕم یان سێکسی منداڵان، هیچ ئەنجامێکت پێنادات، بەڵام ئەگەر بنووسی تۆپی پێی خۆڕایی، ئەوا دەیان ئەنجامت بۆ دەردەکەوێت، ئەمەش تاوانێکی مەترسیدارە، بەڵام ئەوانی دیکە تاوان نین، کەچی هەمان بابەتە.

تێباس زیاتر باسی لە وردەکارییەکان کرد

لە تێلێگرام و دیسکۆرد، چەندین گروپی 50-60 هەزاری هەن، تەواوی زمانەکانی تێدایە و لینکی ستریم و بابەتی نایاسایی بڵاودەکەنەوە، لە ئیسپانیا نزیکبوون لە قەدەخەکردنی چەتاگەری تێلێگرام، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو دادوەرەی بڕیاربوو قەدەخەی بکات، پاشگەزبووەوە. لە دیسکۆرد و تێلێگرام، زۆر زانیاری لەبارەی چۆنیەتی دەستگەیشتن بە لینک و بابەتە نایاساییەکان بڵاودەکرێنەوە، هەروەها لە مێتاش هەمان بابەتە دووبارە دەبێتەوە، ئێستا چەندین گروپی نێو واتسئاپ هەن، هەمان کاری پلاتفۆرمەکانی دیکە دەکەن. ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین.

جیا لەو کێشانەی تێباس باسی کرد، ئێستا لالیگا هەمووی چاوەڕێی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێیە، چونکە تێباس پێی وایە، کیلیان هێزێکی زۆر بە خولەکە دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button