ئه‌مریکائه‌وروپا

“پێویستە مێسیش وەک ڕۆناڵدۆ یانەکەی بگۆڕێت و خۆی بسەلمێنێت”

یاریگا- لە لێدوانێکی بارگاویی بە بە ئامۆژگاری و هاوکات ڕەخنەئامێزدا، ئەفسانەیەکی بۆکاجونیۆرز ڕووی قسەکانی دەکاتە لیۆنێل مێسی و بابەتی گۆڕینی یانەکەی ‘بارسێلۆنا’ دەکاتە مەرجی خۆسەلماندنی مێسی.

لە دیمانەیەکدا هۆگۆ جاتی، گۆڵپارێزی پێشووتری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بۆکاجونیۆرزی ئەو وڵاتە، لە بەرنامەی ئێل شیرینگیتۆ بەم شێوەیە قسەکانی ئاراستەی هاونیشتیمانییەکەی کرد و خستیە بەر ئاڵەنگارییەکی گەورە تا لە کامپ نو دوور بکەوێتەوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت باشترینە:

وا دەردەکەوێت کە من دژی ئەرجەنتینییەکانبم، بەڵام تا ئەو کاتەی کە مێسی لە یارییە گەورەکاندا وەک چامپیۆنزلیگ و جامی جیهانی خۆی دەسەلمێنێت، ئەوە تەنها وەک یاریزانی یاریگای خۆیان دەمێنێتەوە. پێویستە بوێریی ئەوەی هەبێت بچێتە ڕیاڵ مەدرید و وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەموو شتێک لەوێ بسەلمێنێت، ئەگەرنا ئەوە تەنها یاریزانێکی ئاساییە. ڕۆناڵدۆ چووە باشترین یانەی جیهان، مێسی هەر لە یاریگای خۆی مایەوە و هەر شتێکی بوێت بۆی دەکەن و ئەوە بۆ ئەو، جێگە ئارامەکەیە. ئەوە ئاسانە کە لە شوێنێک یاری بکەیت هەموو شتێک بە خواستی ئەو بێت.”

ئەم قسانەی جاتی گۆڵپارێز دوای ئەوە هات کە لیۆنێل مێسی لە یاری شەوی ڕابردوویاندا بەرامبەر ڤالادۆلید توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و پاسی دوو گۆڵیش بە هاوڕێکانی بدات، لەو یارییەی کە بارسا 5-1 سەرکەوتنی تۆمار کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button