خوله‌کانی دیکەگرنگترین

یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا کۆمەڵێک سزای بەسەر ترابزۆن و فەنەرباچێدا سەپاند

ترابزۆن شەش یاری بێ هاندەر دەکات

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا یانەی ترابزۆن سپۆری سزادا و شەش یاری بەبێ ئامادەبوونی هاندەران دەکات.

ئەنجوومەنی دیسپلینی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا لەبارەی تاوتوێکردنی رووداوەکانی یارییەکە کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیاریدا.

لە دوای دۆڕانی یارییەکەیان بەرامبەر فەنەرباچێ، هاندەران رژانە سەر چیمەنی یاریگا و هێرشیانکردە سەر چەند یاریزانێکی فەنەرباچێ.

هەریەکە لە جەیدن ئۆستێرفۆڵد و عیرفان جان، یاریزانانی فەنەرباچێ بەهۆی شەڕکردنیان لەگەڵ هاندەران، یارییەک سڕکران، هەروەها ترابزۆن سپۆر بەبڕی 75,000 پاوەند سزادرا.

ئێگەمەن کۆرکماز، راهێنەری ترابزۆن بۆ ماوەی یەک یاری سزادرا و ناتوانێت لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانانیش ئامادەبێت، ئەمەش بەهۆی بەشداریکردن لە شەڕ، هەروەها بڕایت ئۆسای ساموێڵ، هێرشبەری فەنەرباچێ سەرەڕای هێرشکردنی بۆ سەر هاندەرێک، بەڵام سزا نەدرا.

فەنەرباچێ هەڕەشەی کشانەوەی لە سوپەرلیگی کرد، بەڵام لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی یانەکە، ئەندامان دەنگیان بە مانەوە لە خولەکەدا.

فەنەرباچێ لە دوای تێپەڕبوونی 30 گەڕ، لە پلەی یەکەمی سوپەرلیگی تورکیا دێت، بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ گاڵاتەسەڕای.

بابەتی زیاتر

Back to top button