فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریكی به‌رگری له‌ ئێمپاپێ ده‌كات

یاریگا –

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان بەرگری لە کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسی کرد، دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی ڕێنی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی جامی فەرەنسا بەدەستهێنا.

له‌ یارییه‌كه‌ لە گێمی یەکەم ئێمباپێ لە خولەکی 36 لێدانی سزای لەدەستدا دواتر لە خولەکی 40 گۆڵی بردنەوە تۆمارکرد.

ئینریکی دوای یارییەکە لە کەناڵی beIN Sportsی فەرەنسی گوتی، هەموو یاریزانە گەورەکان لێدانی سزا لەدەست دەدەن، ئێمباپێش وەک هەمیشە یارییەکی نایابی ئەنجامدا.

ئێنریکی باسی لە سەرکەوتنەکەی بەرامبەر رێنس كرد و گوتی: لە گێمی یەکەمدا ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد، لە گێمی دووەمیشدا دەرفەتی زۆرمان بۆ رەخسا، بەڵام ستیڤ مانداندا گۆڵپارێزی رێنس زۆر نایاب بوو.

راهێنەرە ئیسپانییەکە باسی لە رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا كرد گوتی، ئارامم، دەمانەوێت سوود لە یاریکردن لە یاریگای خۆمان وەربگرین بۆ ئەوەی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەین و بیسەلمێنین کە توانامان هەیە، ئێمە دەبێت خۆبەزلزان بین بەڵام خۆپەرست نه‌بین، چونکە دەمانەوێت لەم قۆناخه‌ تێپەڕین.

باسی له‌وه‌شكرد، ئێمپاپێ و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له‌ تیپه‌كه‌م گرنگن، بێگومان ئه‌و یاریزانێكی گه‌وره‌یه‌، ده‌مانه‌وێت له‌ یارییه‌كان به‌ ئارامی ده‌ربكه‌وین و هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كه‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ ئامانجه‌كه‌مان بگه‌ین

لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: گه‌یشتن بۆ یاری کۆتایی جامی فەرەنسا دەستکەوتێکی گرنگە، چونکە بردنەوەی ئەم نازناوە یەکێکە لە ئامانجەکانمان، ئێستاش دەبێت سەرنجمان لەسەر رووبەڕووبوونەوەی کلیرمۆنت بێت، چونکە پێویستمان بە بردنەوەی سێ یاری تر هەیە بۆ ئەوەی نازناوی خول یەکلایی بکەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button