ئینگلتەراگرنگترین

قەتەڕییەکان وازیان لە مانچێستەر یونایتد هێناوە و چاویان لە یانەیەکی لەندەنییە

شێخ جاسم واز لە پرێمەرلیگ ناهێنێت

یاریگا –

تۆتنهام ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە وەبەرهێنەرێکی گەورە دەکات.

دانیێل لێڤی، سەرۆک و هاوخاوەنی تۆتنهام پێشتر ئامادەیی دەربڕیبوو، تاوەکو پێشوازی لە ئۆفەرەکانی فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی یانەکە بکات، ئێستاش لایەنێک بە جددی بۆ کڕینەوەی سپێرز هاتووەتە سەرهێڵ.

یانە لەندەنییەکە ئەنجامی دۆخی دارایی وەرزی 2022-2023یان بڵاوکردەوە و تیایدا روونکراوەتەوە، بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر، پێویستیان بە وەبەرهێنانی زیاترە، لێڤی دەڵێت

بۆ ئەوەی پڕۆژەی درێژخایەنی سەرکەوتوومان هەبێت، پێویستیمان بە وەبەرهێنانی زۆر گەورەیە. ئێستا بۆردی یانەکە خەریکە گفتوگۆن لەگەڵ چەند وەبەرهێنەرێک، بەڵام هێنانی هەر جۆرە وەبەرهێنەرێک، پێویستی بە رەزامەندی تەواوی خاوەن پشکە گەورەکان هەیە.

پێشتر وەبەرهێنانی وەرزشی قەتەڕی کە خاوەنی پاریس سانجێرمانیشە، نیازی کڕینەوە بەشێک لە پشکەکانی تۆتنهامی دەربڕیبوو.

هەرچەندە چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی باسییان لە کۆبوونەوەی نێوان نوێنەری کۆمپانیا قەتەڕییەکە و لێڤی کردبوو، بەڵام تۆتنهام ئەمە رەتدەکاتەوە.

بەگوێرەی مەزندەی گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی بێت، بەهای تۆتنهام دەگاتە 2.2 ملیار پاوەند، هەرچەندە چەند کۆمپانیاییەکی دیکەی دارایی، بەهای تۆتنهام بە زیاتر دادەنێن.

لە یۆنیۆ/حوزەیرانی ساڵی 2023 تۆتنهام بۆ دروستکردنی یاریگا نوێیەکەی، ناچاربوو بڕی 851.2 ملیۆن پاوەند قەرز بکات، تەواوی قەرزی تۆتنهام لە 50 ملیۆن پاوەندەوە بۆ 677.4 ملیۆن پاوەند بەرزبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button